تيمێكى وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لهگهڵ تيمى بهڕێوهبردنى ڕێكخراوى WFP كۆبوونهوه
ڕۆژى يهكشهممه ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی ڕزگار حهمهد خدر، ڕاوێژکاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتيی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرانی لیژنەی تایبەتمەند، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی (WFP) بەڕێوەچوو، بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایين هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوون و جێبەجێکردنی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەت و ڕێکخراوی ناوبراو، سەبارەت بە دەرفەتەکانی گەشەپێدان و بووژانەوەی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان و خۆراگری و گۆڕانکاری کەشوهەوا، لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە بەشێکی ديكهی كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان و خستنەڕووی کێشە و ئالەنگارییەکان و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیدان بە بەڕێوەچوونی پرۆژە و ڕاهێنانەکان، لە چوارچێوەی کاری هاوبەشدا، بەپێی ڕێککارە تەکنیکی و زانستی و کارگێڕيیەکانی نێوان وەزارەت و تیمی جێبەجێکاری پرۆژەکان لە ڕێکخراوی ناوبراو.