زياتر له 2 ههزار جوتيار و ئاژهڵدار سوودمهندى ڕاستهوخۆى پرۆژهى "زووم"ــن
![](/media/26964/fb_img_1716755301766.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133612654140000000)
ڕۆژى يهكشهممه ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و تیمی نووسینگە پێشوازی لە خاتوو ڤالێری، ڕاوێژکاری ئەمهریکايى لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتيی کۆمپانیای (زووم) بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنیيەکان كرد.
لەم دیدارەدا تاووتوێی پاڵپشتی بەپیشەسازیکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومه ئاژەڵییەکان و خۆماڵییەکانی جوتیاران و گوندنشینان و بەکارخستنی هێزی کاری ناوخۆیی کرا.
پرۆژەی زووم، یەکێکە لە پرۆژه گرنگ و ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی بەروبوومە شیرەمەنیيەکان که لە (٢٦) بنکەدا، بەرهەمی شیری جوتیاران وەردەگرێت و زیاتر لە ٢ هەزار جوتیار و ئاژەڵدار، سوودمەندی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆژەیەن، کە لە ئێستادا ڕۆژانە توانای وەرگرتنی ٤٠ هەزار لیتر شیری هەیە. بەرهەمەکانی دوای پشکنینی تاقیگەی پێشکەوتوو بەکوالێتی بەرز و سروشتی، دەخاتە بازاڕەکان و بهردهستى هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان.