سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتيی وشکەساڵی و کاریگەريی گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوە چوو
ڕۆژى یەکشەممە ١٢ــى ئايارى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتيی وشکەساڵی و کاریگەريی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و دیمۆگرافیا لە عێراق بهشداربوو.
لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەتدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەنگاوەکان و پلان و بەرنامەکان و ئاڵەنگاریيەکانی بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێی خستە ڕوو، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریيەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی مەترسییەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و چۆنیيەتی سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، بە دروستکردنی بەنداو و پۆند و پرۆژەکانی ئاودێری و هێنانە کایەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی و پاڵپشتی و هاندانی زیاتری جوتیاران .
لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی گوتی: خۆشحاڵم کە دەبینم لە ئاستێکی باڵای حکومڕانی عێراقی و کوردستانی و دامەزراوە جیهانیيەکان و زانکۆ و دەزگه ئەکادیمیيەکاندا، پێکەوە کار دەکرێ بۆ یەکخستنی دەرفەت و تواناکان و زەمینەسازی بۆ داڕشتنی ستراتیژ و دونیابینیيەکی هاوبەش، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کرداری و کەمکردنەوە و نەهێشتنی کاریگەرییە سەرەکی و لاوەکیيەکان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە.