Skip to the content

هه‌نگه‌وانان له‌سه‌ر ته‌كنيكه‌ تازه‌كانى هه‌نگه‌وانى ڕاده‌هێنرێن

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی جوتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری گشتيی کشتوکاڵی سلێمانی، بە نوێنەرایەتيی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای ئافرەتان و گەنجانی هەنگەوان، لە بەڕێوەبردنی کاروباری بازاڕکردنی دوای بەرهەمهێنان و ڕاهێنان لەسەر تەکنیکە تازه‌كان، وۆرکشۆپێک بۆ ژمارەیەک لە هەنگەوانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن ڕێکخراوی فاو بە هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق و کۆمەڵەی هەنگەوانی بەڕێوە دەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و کەسانێ شارەزا و به‌ ئەزموون بابەتەکان پێشکەش دەکەن.