Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه‌

لە درێژه‌ى دیدارەکانیان لە بەغدا به مەبەستی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بێگەرد تاڵەبانی، بە هاوڕێیەتی فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، تیمی ليژنەی ٥٧ــی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو سەردانی د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاری ئابووریيان کرد، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی دوابڕیار لەسەر مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.

لەم دیدارەدا لەنزیکەوە تاووتوێی هەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کرا و داوا لە وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کرا، کە ڕۆڵ و کاریگەريی خۆیان لە ئەنجومەنی وەزاريی ئابووری بخەنە گەڕ، بۆ مەبەستی چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.