Skip to the content

بڕيارى هەڵگرتنی باج و قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان درا

له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا، كه‌ ڕۆژى 5ى تشرينى دووه‌مى 2024، ده‌رچووه‌ و واژۆى وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌وه‌كاله‌تى له‌سه‌ره‌، هاتووه‌: دواى بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە سه‌رجه‌م سنووره‌كانى بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە بەرهەمى ته‌ماته‌ لە بازاڕەکانی هەرێم کەمبووه‌ته‌وه‌ و بەشی پێویستيی ناوخۆ پڕ ناكاته‌وه‌ و نرخیشى بەرزبووه‌ته‌وه‌، بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات ،بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم لایەنە فەرمیيەکانمان ئاگه‌دار کردووه‌ته‌وه‌ بۆ وەرگرتنی ڕێککاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.