شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیتاڵیا کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە شاری بولۆنیای وڵاتی ئیتاڵیا، بە سەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی و بە هاوڕێیەتیی ستافێکی باڵای وەزارەت، لەلایەن ڕێزان حەمەسالح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا پێشوازیان لێ کرا.
مەبەستی سەردانەکە بریتیبوو لە هەماهەنگی و تاووتوێکردنی ڕۆڵی نوێنەرایەتییان لە ئیتاڵیا و بەیەکەوە بەشداریکردنیان لە پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی بواری کشتوکاڵی، کە بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری بۆلۆنیا بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ئیتاڵیا بکرێتەوە.