وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو و شاندى ياوهرى سهردانى كارگهيهكى زهيتى زهيتوونيان له وڵاتى ئيتاڵيا كرد
ڕۆژى يهكشهممه ٣ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە یاوەری بریکاری وەزارەت و شاندی باڵای وەزارەت، سەردانی کارگەیەکی زەیتی زەیتوونیان کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی هەرەوەزيی زەیتوون Eurocoop Societa' Cooperativa Agricola دامەزراوە.
لەو دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان کارگەکانی زەیتی زەیتوونی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی هەرەوەزيی تایبەت بە زەیتوون لەگەڵ کارگەکە كرا.
ئەم کارگەیە توانایەکی بەهێزی بەبازاڕکردنی لەسەر ئاستی بازاڕەکانی یەکێتيی ئەورووپا ههيه. ئهمهش دهرفهتێكى باشه بۆ ئەوەی دەرگه بە ڕووی هەرێمی کوردستان بكاتهوه، لە دامەزراندنی کارگەکە و گواستنەوەی ئەزموونی چۆنیيەتی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بە کوالێتیيەکی بەرز، کە بتوانێت کێبڕکێی بەرهەمەکانی دەرەوە بکات. لە هەمان کاتیشدا هەماهەنگی و کاراسانی بکات بۆ مەبەستی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی جوتیاران و فەرمانبەران، بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و ڕێژەی چاندنی داری زەیتوون بە کوالێتيی بەرز و پێشکەوتوو وە بە ستاندەرێکی جیهانی لە چوارچێوەی کارگەکەدا لە هەرێمی کوردستان.