وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو لەگەڵ بەرپرسی تازه‌ى ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی لە عێراق کۆبووه‌وه
ڕۆژى دووشه‌ممه ١١ى تشرينى دووه‌مى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتيی باخداری و دارستان و پاوان، پێشوازى لە مەجید یەحیا، بەرپرسی تازه‌ى ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) لە عێراق و ستافێکی یاوەری كرد.
له ديدارهكهدا تيشك خرايه سه‌ر چه‌ند خاڵێكى گرنگ، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاييندهدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى خۆراكى جيهانى به‌يه‌كه‌وه كاريان له‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك گرنگيدان به ناوچه گوندنشينه‌كان و زيادكردنى ڕووبه‌رى سه‌وزايى، به چاندنى دارى زه‌يتوون و به‌رهه‌مى زه‌يتوون، وه‌ك ئامانجێكى گرنگى سوودى ئابوورى و داهات، بۆ جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌خساندنى هه‌لى كار و بووژانه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى، هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستکردنی پۆند و بەنداوی بچووک و دروستکردنی کەناڵی ئاودێری، بۆ مەبەستی گواستنەوەی ڕێڕەوی ئاو بۆ سەر زەوییەکانی جوتیاران و گوندنشینەکان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.