Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازی لە کونسولی گشتيی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژى سێشەممە ١٧ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتيی دیوان و ستافی نووسینگە، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسولی گشتيی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پيرۆزبایی لە ناوبراو کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان وەکوو کونسولی نوێی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، دواتر باس لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرا لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بوارەکانی باخداری و دارستان و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان و بەردەواميی پەیوەندیيەکان لە نێوان هەردوولا، لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری.