کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پلانی چاندنی گەنم بەڕێوە چوو
ڕۆژى چوارشەممە ٤ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، شاندێکی باڵای وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بەشداريی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان کرد لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ، سه‌باره‌ت بە بابەتی دانانی پلانی زستانەی داچاندنی بەرهەمی کشتوکاڵی، بەتایبەتی پێشکەشکردنی پلانی داچاندنی گەنم، بەر لەوەی جوتیاران دەست بە داچاندنی بکەن.
لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرنگ كرا، وەک گۆڕانکاريی کەشوهەوا و بارینی باران، چونکە عێراق بە دۆخێکی خراپی کەشوهەوا تێدەپەڕێت. بۆيه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه يه‌ك پلان و به‌رنامه‌ى زستانه و پلانێكى گشتگير و زانستى له‌باره‌ى چاندنى گه‌نم دابندرێت، تاوه‌كوو جوتياران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
شايانى باسه لەم کۆبوونەوەیەدا قسه لەسەر دوو بابەت کرا، کە بەپێی داهاتی ئاوی و بەپێی بودجەی پێویست، کار لەسەر وەرگرتنەوەی گەنم بکرێت، بۆیە وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕا‌سپێردرا لە ماوەی یەک هەفتە پلانی خۆی ئامادە بکات.