Skip to the content

سەت هەزار پەنجەماسی خرانه‌ بەنداوه‌كانى گۆمەسپان و ئاوەسپی

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، وه‌كوو دواقۆناغ، سەت هەزار پەنجەماسی، لە ڕێگه‌ی دوو تیمه‌وه‌، خرانه‌ بەنداوەکانی گۆمەسپان و ئاوەسپی.

لە چوارچێوەی پلانی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و بە مەبەستی گرنگیدان بە زیادکردنی سامانی ماسی، کە خواردنى بەشێکى خێزانەکانە و بووه‌ته‌ سەرچاوەی بژێویش بۆ بەشێکی ديكه‌، لە ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتيی ڕاهێنانی کشتوکاڵی/هۆبەی پەنجەماسی و به‌ سه‌رپه‌رشتيى وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، لەم ساڵدا زیاتر لە شه‌ش سه‌ت هه‌زار پەنجەماسی بەرهەم هێنراون و دابه‌ش كراون.

لە قۆناغەکانی پێشوودا پەنجەماسی خرايه‌ هه‌ر يه‌ك له‌ بەنداوەکانی دوکان و دەربه‌ندیخان لە سلێمانی، به‌نداوى پریس لە هەڵەبجە، به‌نداوى چەمەرگە لە هەولێر، به‌نداوى خەنکێ لە دهۆک و ئەشکان له‌ زاخۆ.