Skip to the content

کۆڕبەندی ئابووريی فەره‌نسا - هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو

ڕۆژى دووشەممە ٢٣ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به‌ ئاماده‌بوونى کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی په‌يوه‌ندييه‌كانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم، د .محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆكى دەستەی وەبەرهێنان و بەرپرسانی فەرەنسا و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووريی فەره‌نسا - هەرێمی کوردستان كرد. هه‌روه‌ها بەشداری لە پانێڵێکى تایبەت بە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، بۆ وەبەرهێنەرانی فەرەنسی و ناوخۆیی كرد.

لە بەشێکی پانێڵەکە، بێگه‌رد تاڵه‌بانى بە وەبەرهێنەرانی فەرەنسای ڕاگەیاند: هەمیشە دەرگای وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو واڵايه‌، پاڵپشتيی هەر وەبەرهێنێک دەبین، کە بیەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازيی کشتوکاڵدا بکات، لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووريی هەرێمى كوردستان.
دواتر ھـەر یـەک لـە گـرووپـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی گـەلـیـاوە و کـۆمـپـانـیـای (کـلـێـیـە)ى فـەرەنـسايى، بـە مـەبـەسـتـی دامـەزرانـدنـی کـارگـەیـەکی دروسـتـکـردنـی خـشـت لـە شـاری ھـەولـێـر، گـرێـبـەسـتـێـکـیـان واژۆ کـرد. کـارگـەکـە وێـڕای ڕەخـسـانـدنـی دەیـان دەرفـەتـی کـار، ھـاوکـات بـە دۆسـتـی ژیـنـگـەش دەنـاسـرێـت.