تاقيگه‌يه‌كى چاندنى شانه‌يى به مه‌به‌ستى زيادكردنى به‌روبوومى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى ده‌گه‌مه‌نن له كوردستان داده‌مه‌زرێت

ڕۆژى دووشه‌ممه ١٧ى شوباتى ٢٠٢٥، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی توێژینەوە و ڕێنمایيی کشتوکاڵی بە وەکالەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پەیوەندیداری وەزارەت، پێشوازی لە دوو گەنجی بەتوانا كرد، کە ماوەی سێ ساڵە بەسەرکەوتوویی کاریان لەسەر دامەزراندنی تاقیگەیەکی چاندنی شانەیی (tissue culture) كردووه، بە مەبەستی زیادکردنی بەروبوومی گوڵی جوانکاری و ئەو بەرهەمانەی کە لە هەرێمی کوردستان دەگمەنن، بە تایبەت بەرهەمی میوەی ئەڤۆگادۆ، مانگۆ، فستق و چەند بەرهەمێکی ديكه.
وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه، پاڵپشتيى وه‌زاره‌تيشى بۆ پرۆژه‌كه دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند: ئه‌م جۆره پرۆژانه پێويستن له‌پێناو زيادكردنى شه‌تڵ و نه‌مام به شێوازى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى كشتو‌كاڵى.