Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو قه‌لغانى ڕێزلێنانى پێشكه‌ش كرا

لە چوارچێوەی سەردانەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ وڵاتی ئیتاڵیا، لە کۆتاڕۆژی بەڕێوەچوونی لوتکەی کۆڕبەندی ئابووريى ئیتاڵیا - هەرێمی کوردستان، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 12ى شوباتى 2025، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ياوه‌رى تیمی تەکنیکيی وەزارەت، تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیا ئیتاڵياييه‌كان و کوردستانييه‌كان، سەردانی باڵەخانە و باڵيۆزخانەی عێراقیان کرد و لەلایەن سەیوان بارزانی، باڵيۆزی عێراق لە ڕۆما و باڵيۆزی عێراق لە فاتیکان پێشوازیيان لێ كرا.
لەم سەردانەیاندا وێڕای دەستخۆشی و ڕۆڵی کاریگەری باڵيۆزخانەی عێراق بۆ پێشخستنی هەماهەنگی و پەیوەندیيەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئیتاڵیا ،جەخت لە بەردەوامی و ئاسانکاريی هەمەلایەنەی نێوانیان بۆ‌ وەبەرهێنەران و خاوەن پرۆژە و کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان كرايه‌وه‌، بە تایبەتی لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردە و پێشنیار و پێشوەچوونەکانی تایبەت بە کۆڕبەندی ئابووريی حکومەتی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایيدا لەلایەن باڵيۆزانى عێراق له‌ ڕۆما و فاتيكان، قەلغانی ڕێزلێنان پێشکەشی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى كوردستان کرا.