وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لەگەڵ بریکاری وەزیری کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و دارستانی ئیتالیا کۆبووهوه

لەمیانی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی هاوبەشی ئابووريی ئیتاليا - کوردستان، ڕۆژى سێشهممه 11ى شوباتى 2025، لە شاری ڕۆماى ئيتاڵيا بێگەرد تاڵەبانی، وهيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، لەگەڵ لویجی دێرامۆ، بریکاری وەزیری کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و دارستانی ئیتاڵیا کۆبووهوه، به مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی زیاتری نێوان هەردوولا لهپێناو پەرەپێدان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاودێری، هەروەها تاووتوێکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری و گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵییەکان و تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
لەم دیدارەدا بێگەرد تاڵەبانی بە ناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى كوردستان بڕیاریدا کە میوانداری ناوبراو و ستافی وەزارەتی کشتوکاڵی ئیتاڵيايى بکەن، بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن و بینینی ئاستی بەرەوپێشچوونەکان و دەرفەتەکانی کارکردنى پێكهوهيى و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان. هەروەها تیمێکی هونەريی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت پێکبهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە و بەرنامە و پلانانەی کە دادەنرێن.