ڕاگه‌يه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

بە ناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، پاڵپشتيی تەواوی مافی ڕەوای جوتیارانی ڕەسەنی گوندەکانی سنووری کەرکووک و دەوروبەری دەکەین و ئیدانەی ئەو جۆرە پێشێلکاری و دەستێوەردان و تێوەگلانەی سوپای عێراقی دەکەین.
ئەو جۆرە ڕەفتارانە، هەنگاوێکی ديكه‌ى مەترسیدارە و توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە، کە هاوشێوەی ڕەفتاری فاشیەکانە و پێچەوانەی بڕیاری پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و بەرقەرارکردنی یاسا و مافە دەستوریيەکانە لە ناوچە كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، کە بەداخەوە ماوەی چەندین ساڵە وەکوو دیاردە دووبارە دەبێتەوە.
بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر ڕۆڵ و پێگەی خۆمان ده‌كه‌ينه‌وه و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی برا جوتیارەکانمان، هەروەها بە ئەرکی خۆمانی دەزانین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕای گشتی لەو پێشهاتە مەترسیدارە ئاگه‌دار بکەینەوە.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
١٧ى شوباتى ٢٠٢٥