بۆ پاراستنى ته‌ندروستيى گشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو
لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارييه‌تی بۆ پاراستنی تەندروستيی گشتی، بە تایبەتی لەو نەخۆشیيانەی کە لە ئاژەڵ و پەلەوەرەوە بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێنه‌وه، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی وەزیرانى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تەندروستی و بە ئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و پارێزگاری هەولێر و ستافی پەیوەندیداری هەر سێ لایەن کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا، بۆ تاووتوێکردنی ئەو ڕێکارانەی کە ئەرکی هەر سێ لایەن دیاری دەکات، لە ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشیيانەی کە لە نێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤدا هاوبەشن، هه‌روه‌ها چۆنیيەتی دانانی ڕێکار و پلانی زانستی بۆ خۆپاراستن لێيان. شايانى باسه ساڵانە ئەم کۆبوونەوە هاوبەشانە ئەنجام ده‌درێن.