كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى فاو له عێراق به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژى دووشەممە ٢٨ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و ستافی تەکنیکيی وەزارەت لەگەڵ د. صلاح ئه‌لحاج حه‌سه‌ن، نوێنەری ڕێکخراوی فاو لە عێراق كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئەو پرۆژە هاوبەشانە کرا کە لە نێوان هەردوولادا کاریان لەسەر کراوە و بڕیارە لە ئایيندەشدا جێبەجێ بکرێن. وه‌ك بەکارخستنی پرۆژەی دامەزراندنی (جین بانک) لە پارێزگه‌ی سلێمانی، کە لە ئێستادا سەرجەم قۆناغەکانی بڕیوە و لە ئایيندەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەکە دادەنرێت، هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بۆ پرۆژەی دابینکردنی پێداویستیيەکانی تاقیگەی ڤێتێرنەريی سلێمانی و هەڵەبجە و پرۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی ڕاپۆرتی ڤێتێرنەری.
هه‌روه‌ها باس لە پرۆژەی ئاودێريی شەمامک (WAPOR) کرا، کە بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی سەرتاسەری عێراق هه‌ژمار دەکرێت و بڕياره لە پارێزگهى هەولێر جێبەجێ بکرێت، جگه له‌وانه‌ش تاووتوێی بابەتی (فیلد فارم بوک) کرا، بۆ پاڵپشتی و هاوبەشیکردنی ڕێکخراوی فاو، بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ئەو جوتیارانەی کە لە بواری هەنگەوانیدا کار دەکەن، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتيی هەنگوین و زیادکردنی ڕێژەی بەرهەم و چۆنیەتيی بەبازاڕکردن و دامەزراندنی تاقیگەیەکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ بواری هەنگ و هەنگوین.