وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق كرد
ڕۆژى سێشەممە ١٤ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە کریستۆفر بۆیم، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و تیمێکی یاوەری كرد
لە دیدارەدا گفتوگۆ لهبارەی هەماهەنگی و گرنگيی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتی کەنەدا و هەرێمی کوردستان كرا، هەروەها جەخت لە ستراتیژی كارى پێكهوهيى و یەکخستنی دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی سێکتەری کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ئاودێری، پیشەسازی و هەمەچەشنکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی كرايهوه.
بێگهرد تاڵهبانى داواى له حکومەتی کەنەدا كرد كه له ههموو ڕوويهكهوه پاڵپشتيی وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو بكات، لە چۆنیەتيی ناساندن و هاندانی وەبەرهێنەران و خاوەنپرۆژە و دامەزراوەکانی کەنەدا، بۆ ئەوەی هاوشانی جوتیاران و خاوەنپرۆژە و کۆمپانیا ناوخۆیيەکان، لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری بكهن و کارگە و پرۆژەی پیشەسازيی کشتوکاڵيی پێشکەوتوو دابمەزرێنن و سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و خاک و کەشوهەوای لەباری هەرێمی کوردستان وەربگرن.