Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی کەنیسە ئینجیلیيەکانی عێراق كرد

ڕۆژى دووشەممە ٢٠ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتيی زەویوزار و تیمی نووسینگەی وەزارەت، پێشوازی له‌ مەلاز بەیتون، سەرۆکی ئەنجومەنی کەنیسە ئینجیلییەکانی عێراق و قەشەی کەنیسەی ئیتحاديی ئینجیلی لە هەولێر كرد. کە لەو سەردانەدا مەریوان نەقشبەندی، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، یاوەری شاندەکەی دەکرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی بوارەکانی کەرتی کشتوکاڵی و زیاکردنی ڕووبەری سەوزایی و دۆزینەوەی هەلیکار کرا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەختی لە هەموو کاراسانی و پشتیوانییەکی وەزاره‌ت بۆ پرۆژە و بەرنامەکانی کەنیسە ئینجیلیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان كرده‌وه‌.

ئەنجومەنی کەنیسە ئینجیلییەکان، دامەزراوەیەکی باڵایە و جگە لە بوارە ئایینییەکە، لە چەندین بواری دیکە کار دەکات، یەکێک لەو بوارانە سێکتەری کشتوکاڵە، کە پرۆژەی کشتوکاڵیی تایبەت بە خۆیان هەیە.