Skip to the content

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان، سامانی ئاژەڵ، زەویوزار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، پێشوازی لە ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر کرد.
ئامانج لە سەردانەکە بۆ لە نزیکەوە هەماهەنگی و گفتوگۆکردن بوو لەبارەی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشە و کاروبارەکانی جوتیاران و زەویوزاری سنوورەکە و گرنگیدانی زیاتر بە پرۆژەکانی ئاژەڵداری، پەلەوەری، باخداری و پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی فراوانکردنی پانتاییی سەوزایی لە سنوورەکە. لای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەختی لە هەموو کاراسانی و پاڵپشتییەکی وەزارەت کردەوە.