ڕێوڕەسمی کۆتایيی پرۆژەی دەستپێشخەريی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیاریيەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژى یەکشەممە ١٢ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێمى كوردستان و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیران و بەرپرسانی حکومی و کونسول و نوێنەرایەتيی وڵاتان، ڕێوڕەسمی کۆتایيی پرۆژەی دەستپێشخەريی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە ئەنجامی بەشداری و سەرکەوتنی پرۆگرامەکانی ڕاهێنان و شیاندنی تواناکان و بەپیشەییکردنی دەستیکاری خانمان و گەنجانە، وەک هەنگاوێکی ستراتیژيی گرنگ، لەپێناو کاراکردنی نەخشەڕێگهی کارسازی لە کەرتی گەشتیاری، بە هەماهەنگی نێوان دەستەی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP)، بەکۆمەکی دارایی و تەکنیکيی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتى (USAID) لە هەرێمی کوردستان.