Skip to the content

گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆنووسی پێشنیارکراوی لێژنەی باڵای تایبەت بە ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەزامەندیدا؛ بەوەرگرتنی گەنم لە جوتیاران، بەپێی ئەو بڕە گەنمەی کە ماوە لە کوردستان؛ بەمەرجێک بە پێی (مواسەفات)ی عێراقی بێت، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی550 هەزار دینار و بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی 525 هەزار دینار دیاریکراوە.
پێویسته جوتیاران، پشتگیریی بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت. پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی (یەک مانگ )دەبێت، لە ڕێکەوتی 15/7/2025 دەستپێدەکات و شایستە داراییەکانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت، لە ڕێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە ...
ئەم پرۆسەیە لە لایەن پرۆژەی نیشتیمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە سایلۆکانی (خۆشناو و قەیوان )جێبەجێدەکرێت؛ بە چاودێری و هەماهەنگیی لێژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان. وەک پاڵپشتییەک بۆ ساغکردنەوەی ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران لەدوای پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق دیاری کرابوو، کەبەشی هەرێمی کوردستانیش لەو پڕۆسەیە تەنها 400 هەزار تۆن بوو.