Skip to the content

وۆرکشۆپێکی تایبەت بەئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام "SDGs" بەڕێوە چوو

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵیی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە هاوکاریی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاریی جوگرافیی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەیان ئەنجام دا؛ بۆ پێداچوونەوە بە پێشکەوتنەکان لە هەژمارکردنی پێوەرەکان، بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs)، کە FAO سەرپەرشتی دەکات.
لە وۆرکشۆپەکە تیشک خرایەسەر:
-ئاسایشی خۆراک و خۆراک
-کاراییی بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان
-مافی ئافرەتان بۆ خاوەندارێتیی زەوی
-داهاتی بەرهەمهێنەرانی بچووک
وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەڵاح ئەلحاج حەسەن، نوێنەری ڕێکخراوی FAO لە عێراق، د.ضیاء كاظم، سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاریی جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان، د.زێدا محەممەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی لایەنە پەیوەندیدارەکان وۆرکشۆپەکە بەڕێوە چوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە هەڵسەنگاندنی شێوازەکانی هەژمارکردنی پێوەرەکان و میکانیزمەکانی ڕاپۆرتکردن کرا؛ کە پەیوەندییان بە (٢٢) پێوەرەوە هەیە. لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs)، بۆ دڵنیابوون لە وردبینی و شەفافیەت، هەروەها بۆ بەهێزکردنی سیستەمی داتا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بۆ پشتگیریکردن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی تا ساڵی ٢٠٣٠