Skip to the content

زیادکردنی بەرهەمی زەیتوون و هەنگوین گفتوگۆی لەبارەوە کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت لەگەڵ د.صلاح الحاج حسن، نوێنەری ڕێکخراوی فاو لە عێراق کۆبونەوە و تاوتوێی پڕۆژە و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان فەرمانگەکانی وەزارەت و ڕێکخراوی فاو کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواین ئامادەکارییەکانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کشتوکاڵی (جین بانک) لە پارێزگای سلێمانی و نۆژەنکردنەوە و زیادکردنی باخەکانی ترێ و زەیتون لە گوندی هەرمۆتەی شارۆچکەی کۆیە خرانە بەرباس، هەروەها دامەزراندنی تاقیگەیەکی پێشکەوتوویی تۆمارکردن و پشکنینی هەنگوین و بە بازارکردنی، پاڵپشتیکردنی هەنگەوانان و پەرەپێدانی نەمامگەکانی وەزارەت و زیادکردنی بەرهەمی زەیتون گفتۆگۆی لەبارەوەکرا.