وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و کونسولی گشتیی بەریتانیا له هه‌رێم سازدانى كۆڕبه‌ندێكى كشتو‌كاڵى تاووتوێ ده‌كه‌ن

ڕۆژى سێشه‌ممه ٤ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتوویی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.
له ديداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى ڕۆڵ و په‌يوه‌نديى به‌ريتانيا و هه‌رێمى كوردستان كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له چۆنييه‌تيى سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى پێشكه‌وتووى ئه‌و وڵاته، له بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى كشتو‌كاڵى و ئاودێرى كرايه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو داواى كرد له ڕێگه‌ى كونسولگه‌ريى به‌ريتانياوه، پاڵپشتيى زياترى گه‌شه‌پێدانى سێكته‌رى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به مه‌به‌ستى زه‌مينه‌سازى و ئه‌نجامدانى سه‌رمايه‌گوزاريى كشتو‌كاڵى و دامه‌زراندنى كارگه و پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ده‌رمان، ڤاكسين، په‌ينى كيميايى و هێنانه‌كايه‌ى ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى كشتو‌كاڵى و ئاودێرى و به‌پيشه‌سازيكردنى به‌روبوومه كشتوكاڵييه‌كانى جوتياران. هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانى لەسەر ناوچەکە.
لە کۆتایيى ديداره‌كه‌دا هەردوولا هاوڕا بوون تا ئامادەکاريی تەکنیکى، بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی هاوبەشی کشتوکاڵی، ئابووری و وەبەرهێنان بكرێت لە نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.