وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی كرد

ڕۆژى یەکشهممه ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی له سهباح السالحى، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری كرد، کە بە نوێنەرایەتيی سەماحەتی سهید عهمار ئهلحهکیم سەردانی وەزارەتیان كردبوو.
لە دیدارەكهدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەیوەنديی پتەو و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی ئایينی و نیشتمانيی (سهید عهمار ئهلحهکیم)يان کرد لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمى كوردستان. هەردوولا جەختیان لەسەر بابەتی گرنگیدان بە سێکتەری کشتوکاڵ و چۆنیيەتی ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاڵپشتيی زیاتری جوتیاران كردهوه، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.