سیمپۆزیۆمێکی زانستی لە کۆلێژی ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو

ڕۆژى دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، هەڵکەوت عهبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری گشتيی باخداری و دارستان و پاوان، بە نوێنەرایەتيی وهزير و وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو و بە ياوهرى بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان، لە سیمپۆزیۆمێکی ئەکادیمیی تایبەت بە یادی ڕۆژی جیهانيی دارستان بهشدار بوو، کە لەلایەن کۆلێژی ئەندازیاریيە کشتوکاڵیيەکانی زانکۆی سەلاحەدین ڕێکخرابوو.
لەم سیمپۆزیۆمەدا وێڕای پاڵپشتی و بەشداريی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە سەوزکردنی ژینگەی کوردستان، جەخت لە پاڵپشتيی هەر هەوڵێکی زانستی و ئەکادیمی بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی كرايهوه.