وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازى لە سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان كرد

ڕۆژى یەکشهممه ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی له د. نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان و تیمێکی یاوەری كرد.
لە دیدارەكهدا گفتوگۆ لهبارەی هەماهەنگيی زیاتری نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی زانکۆی جیهان كرا، به تایبەت پەیوەستکردن و ئاوێتەکردنی ڕۆڵی کاریگەری ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوەکان، لەگەڵ دامەزراوە و فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەپێناو هێنانەکایەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەبەرهێنان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و چۆنیيەتی سوودوەرگرتن لە ڕوانگەی زانستيی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی تواناکانی جوتیاران و فەرمانبەران و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومە خۆماڵییەکانی هەرێمی کوردستان.