وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازى لە کونسولی گشتيی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژى سێشەممە ١٨ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرى گشتيی بەنداوەکان و بەڕێوەبەری گشتيی سەرچاوەکانی ئاو، هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری پەیوەندیيەکان، پێشوازی لە کارێل کۆرتانێک، کونسولی گشتيی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان كرد و گفتوگۆ له‌باره‌ى دوايين هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چيك كرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، ئاودێری، سەرمایەگوزاری و چۆنیيەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی حکومەتی چیک.
لە بەشێکی تر‌ى دیدارەکەدا، ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ئیڤێنتێكى هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى كوردستان و حکومەتی چیک لە هەولێر گه‌نگه‌شه كرا، به مەبەستی خستنەڕووی چەندین دەرفەتی تایبەت بە هەماهەنگیيەکانی نێوان کۆمپانیاکان و خاوەنى پرۆژەکانی وڵاتى چیک و هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگاری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پەرەپێدانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی، دروستکردنی بەنداو و پۆند، پرۆژەکانی ئاودێری، هێنانەکایەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی، سیستەمی ئاودێری و چۆنیيەتی سوودوەرگرتن لە بەکارهێنان و گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان.