وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازی لە ستافی ڕێکخراوی ناحکوميی "ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی" كرد

ڕۆژى دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى ڕاگەیاندن و یەکسانيی جێندەری، پێشوازی لە ستافی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی "ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی" كرد
لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی ستافی ڕێكخراوهكه و دەستخۆشی بۆ کار و چالاکییەکان و ڕۆلیان لە سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و پەرەپێدانی تواناکانی ژنان و خانمانی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی بە ناوی وەزارەتی کشتوکاڵ جەختی لە هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکاریيەک بۆ کاروچاڵاکییە ڕێکخراوەییەکان و حکومييهکانى پەیوەست بە زیادکردنی پانتایيی سەوزایی و گەشەپێدانی تواناکانی ژنان و خانمان و بەپیشەسازیکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و بەهێزکردنی پێگەی ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان كردهوه.