وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازی لە کونسولی گشتيی میسر لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژى دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی لە باڵيۆز مهحموود فاروق یوسف، کونسولی گشتيی وڵاتى میسر لە هەرێمی کوردستان كرد.
لەم دیدارەکەدا گفتوگۆ لهبارەی هەماهەنگی و پەیوەندیی مێژوویی هەمەلایەنەیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر كرا.
هەروەها جهخت لە چۆنیيەتی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی، ئاژەڵداری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازيی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاريی هاوبەشی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان كرايهوه.