وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی ئاودێریی لە هەرێمی کوردستان كرد

لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتيی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەت، هەروەها لێژنەی ئاراستەکردن و هونەریی WaPOR، کە پێکدێن لە شارەزایانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتەکانی پلاندانان و خوێندنی باڵا، بۆ تاووتوێکردنی هەنگاوەکانی چۆنیەتیی بەکارخستنی پرۆژەکە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا.
پرۆژەکە وەک پرۆژەیەکی گرنگی کشتوکاڵی دادەنرێت، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای هەستکردن لەدوورەوە؛ بە بەکارهێنانی کەمترین ئاو بۆ زۆرترین بەرهەم.
پرۆژەکە لە ڕێگەی ڕێکخراوی (فاو)، پاڵپشيتی دارایی و تەکنیکی دەکرێت و بە هەماهەنگيی وەزارەتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو جێبەجێ دەکرێت.
لە ئێستادا ئامادەکاری و ڕاهێنانی کادیرانی بەکارهێنانی پرۆژەکە لە قۆناغی کۆتایيدایە؛ لە دەشتی شەمامک لە پارێزگای هەولێر و دواتر فراوانکردنی پرۆژەکە بۆ ناوچە دەشتاییەکانی تری هەرێمی کوردستان ئامانجی پڕۆژەکەیە.