کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاو لە هەرێمی کوردستان بهردهوامن

بە سەرپەرشتيی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو و بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەر یەک لە سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئاو، بەڕێوەبەرانی گشتی، بە نوێنەرایەتيی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و گهشتوگوزار، تەندروستی، پلاندانان، کارەبا، بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتیەکان، هەروەها بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە تاووتوێکردنی دوایين دەرەنجامی ئامادەکارییەکانی ئەنجومەنەکە؛ بە تایبەت دیراسەی ستراتیجیی ئاو و خاک و نوێکردنەوەی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە دیراسە ستراتیجییەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایيدا لەلایەن سەرجەم ئامادەبووان جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەکان، بۆ خێراکردنی ئەرکی لێژنەکان بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانی چۆنیەتیی ئەنجامدانی دیراسەکە؛ بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی مەترسی و ئاڵنگاری و کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و دروستکردنی بەنداو و پۆند و پرۆژەی ستراتیژیی ئاودێری؛ هەروەها سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو، ئیدارەدانی خاک، پێشخستنی پلانی چاندن، زیادکردنی پانتایيی سەوزایی، بایەخدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک و ئاو، دووبارە شیاندنەوەی بەکارهێنانی زەوی و ڕیسایکلینی سەرچاوەکانی ئاو.