بە مەبەستی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری ڕێنماییی کشتوکاڵ، دڵپاک دلشاد، بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی (ئەنجومەنی کەرتی پارێزگای هەولێر ) کرد؛ کە لەلایەن ڕێکخراوی ( Cowater ) و پرۆژەی ازدهارک، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ژووری بازرگانی و چەند وەزارەتێک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵە لە هەرێم. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، پێشوازی لە ئەندامانی لێژنەکە کرد؛ وێڕای دەستخۆشی، ئامادەییی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێری بۆ هەموو پاڵپشتییەک و هاوکارییەک نیشاندا.