بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی FAO بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆژەی WaPORی لە هەولێر بەسەر کردەوە

بە نوێنەرایەتی وەزارەت، هەریەک لە ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، ئەندامانی لێژنەی تەکنیکی و ئاراستەکردن، ژمارەیەک لە جوتیارانی ناوچەکە، لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەی ستافی باڵای ڕێکخراوی فاو، یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی فاو و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فاو لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، نوێنەری فاو لە عێراق، تیمێکی شارەزایان و ڕاوێژکارانی ڕێکخراوەکە بوون.
بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی جوتیارێکی نموونەیی لە چوارچێوەی جێبەجێکاری پرۆژەی WaPOR لە هەرێمی کوردستان، لە نزیکەوە گفتوگۆ کرا؛ لە نێوان ستافی باڵای ڕێکخراوەکە و تیمی تەکنیکیی وەزارەت و ژمارەیەک لە جوتیاران. بۆ ئەوەی پرۆژەکە بەشێوەیەکی گونجاو و ئاسانکار لە چوارچێوەی پلانی بەکارخستنی ئاودێری، بەکەمترین تێچووی ئاو و گەیشتنە زۆرترین بەرهەمی کشتوکاڵی ئەنجام بدرێ.
هەروەها وەک هەوڵێکی گرنگی دەستگرتن بەئاو و باشترکردنی شێوازی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان، لە ڕێگەی بەکارخستنی سیستەمی هەستیاریی WaPOR، کە لە ئێستادا تەنها لەدوو شوێن وەک قۆناغێکی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ دەکرێت.