Skip to the content

کۆنگرەی ژمارە 28ی "ICOLD" کۆمیتەی نێودەوڵەتیی بەنداوە گەورەکان لە وڵاتی چین بەڕێوە چوو

لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان بۆ تواناسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و ئاگاداربوون لە دوایین پێشکەوتنە زانستییەکان و بەستنی پردی پەیوەندی تەکنیکی، لەگەڵ شارەزا و پسپۆڕانی بواری بەنداوەکان، تیمی بەڕێوەبەرانی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەی ژمارە ٢٨ی "ICOLD" کۆمیتەی نێودەوڵەتیی بەنداوە گەورەکان و کۆبوونەوەی ساڵانەی ژمارە (٩٨) بەشداربوون.
کۆنگرەکە بە بەشداری ٢ هەزار و ٥٠٠ کەس، لە ئەندازیار و جیۆلۆجی و تەکنیکی لە (٨٥) وڵاتی ئەندام، لە ڕێکخراوی "ICOLD" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ بەڕێوە چوو.
تیمەکە بە بەشداری بەشێک لە بەڕێوەبەرانی بەنداوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری بەنداوی گۆمەسپان، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، بەڕێوەبەری تەکنیکی، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی کۆمپانیای (گروپی سێنک)، جێبەجێکاری پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان،لە وڵاتی چین لە شاری (Chengdu) بەڕێوە چوو.
لەم کۆنفرانسە چەندین تەوەری گرنگ دەربارەی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو باسکران؛ گرنگترینیان :
١) کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر سەلامەتیی بەنداوەکان.
٢) دواین ڕێنماییی زانستیی نوێ لە نەخشەسازیی بەنداوەکان.
٣) بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ و کەرەستە، بۆ شێوازی جێبەجێکردنی بەنداوەکان.
٤) چەندین کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی تایبەت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی بەنداوەکان.
٥) سەردانیکردنی پێگەیی بۆ پرۆژەی بەنداوەکانی ژێر جێبەجێکردن و جۆری بەنداوی CSG cemented sand gravel و RCC باسکران؛ لەگەڵ شارەزایانی بیانیی باس لە گرفتەکانی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و گرفتە تەکنیکییەکانی بەنداوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان کران.