Skip to the content

کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی دژە میکرۆب "AMR" لە هەولێر بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕزگار حەمەد خدر ڕاوێژکاری وەزارەت، بەشداری لە کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی دژە میکرۆب (AMR) لە هەولێر کرد.

ڕزگار حەمەد خدر، لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە کۆنفرانسەکە، تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەری و ئەرکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە بڵاوکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی لە بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکان و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی تایبەت بە بەکارهێنانی سیستەمی زیندەیی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکان؛ هەروەها بەکارهێنانی پەینی ئۆرگانی بەرامبەر بە پەینی کیمیایی و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ.

لە کۆتاییی پانێلەکەدا، جەخت لەسەر ڕێکار و هەماهەنگییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ دامەزراوەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.