وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە پێشوازی لێکرا
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٦، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، یاوەری ستافی وەزارەت سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەیان کرد و لەلایەن خلف ئەلبدران سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵ و کاریگەریی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە کرا، بۆ هەماهەنگی و پاڵپشتی لە پێشخستنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان، لە چوارچێوەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی تایبەت بە پاڵپشتیی جوتیاران و سێکتەری کشتوکاڵی و کارئاسانی لە چۆنیەتیی بەبازاڕکردن و گواستنەوەی بەرووبوومە خۆماڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرە بەتایبەتی.
دواتر بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەری سەرۆکی کۆمەڵەی کشتوکاڵیی ئەلزوبێر و سەرۆکی یەکێتیی جوتیارانی بەسرە، سەردانی لیوا لەتیف عەبدئەلرزا ئەلسەعد بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای بەسرایان کرد و سوپاس و پێزانیی وەزارەتیان بە بەڕێزیان ڕاگەیاند، لەپای ئەرک و ماندووبونیان لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی پێشوازیی و زنجیرەی دیدار و سەردانەکانیان لەپارێزگای بەسرە.