Skip to the content

هەواڵەکان

بڕیاری کردنەوەی چەندین بەڕێوەبەرایەتیی نوێ بۆ هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران درا

هێنانەکایەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کاری هاووڵاتیان ئاسان دەکات و ڕۆتین کەمدەکاتەوە.

پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای وارماوا- ناوتاق - دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای وارماوا ناوتاق دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەکرێت

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی کرد. 

پڕۆژەی ڕێگای سماقووڵی بەردەوامە و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانی دەکات

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەریی بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، پڕۆژەی رێگای سماقوڵی بەسەرکردەوە.

٥٨٪ی پردی دەربەندی ڕانیە تەواو بووە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژە بە پرۆژەکانی وەزارەتەکەیان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکات و رایدەگەیەنێت، "پڕۆژەی درووستکردنی پردی دەربەندی رانیە بە باشی دەستیپێکردووەتەوە."

پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دەستپێدەکاتەوە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆژەی قیرتاوکردنی گوندەکانی کاولان، گۆمەشین و قزوڵی لە سنووری ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە بەسەرکردەوە.

چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی چەند پڕۆژەیەکی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن.

هەوڵەکان بۆ درووستکردنی تونێلی نوێی دەربەندیخان بەردەوامە

لیژنەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی پلاندانان، دانیشتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای لیماکی تورکی بەمەبەستی درووستکردنی تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان ئەنجام دا.
 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگەچارەمان بۆ تەواوکردنی ڕێگە دووسایدییە ستراتیژییەکان ئامادە کردووە


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەفدێکی تیمی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوون لە لۆرد فرانسیس و وەفدێکی یاوەری.

میکانیزم و ڕێوشوێنی پێویست بۆ تەواوکردن و دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەگیرێتەبەر


ڕۆژی دووشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بەو پڕۆژانەی یەکەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جێبه‌جێ ده‌كرێن