وهزيرى ئاوهدانكردنهوه و نيشتهجێكردن: هەر لە سەرەتای كابينهى نۆيهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دەستبەکاربوونمان لە وەزارەت، یەکێک لە ئامانجەکانمان ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و خزمەتکردنی دانیشتووانەکەی بووە.
هەواڵەکان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نيشتهجێكردن بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێگهی دۆڵی سێوەیس دادەنێت
پرۆژەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی ڕێگهکە بە درێژيی چوار كيلۆمهتر و گوژمەی نزیکەی ٤٧٥ ملیۆن دینار، کە سوودێکی گەورە بە گوندەکانی دۆڵی سێوەیس دەگەیەنێت، جگە لە کاراسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیيان، کاریگەريی بەرچاوی دەبێت لە بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و گەشتیاری.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی لە بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان کرد
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازی لە کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان و ژمارەیەک لە دانیشتووان و کەسایەتییەکانی سنوورەکە کرد.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نيشتهجێكردن پێشوازی لە وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکات
دانا عهبدولكهريم: کاری لەپێشینەی وەزارەت پرۆژەکانی ڕێگهوبانە، بۆ ئەوەی ڕێگهگهلێكى سەلامەت بۆ هاووڵاتیيان دابین بکەین.

بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تەنگی سەید محەمەد له پارێزگهى ههڵهبجه داندرا
پرۆژەی پردی (تەنگی سەید محەمەد) یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان و گوژمەی نزيكهى ٢٧ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و درێژییەکەی ٦٠٠ مەترە، له ماوەی نزیکەی ٩٠٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.