Skip to the content

بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان چەند شوێنێک قیرتاودەکرێ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، ھەڵمەتی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی چەند شوێنێک لەسەر رێگا سەرەکییەکانی خەلیفان-بالیسان، بەحرکە-جەژنیکان بەردەوامە.

 

پرۆژەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و شۆفێران.

هەر لەم چوارچێوەیەشدا کارکردن لە پڕۆژەی چاککردنەوەی قیری ڕێگای (ناحیەی بەمۆ-مەرزی پشتە) بەردەوامە.

پڕۆژەکە لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێی دەکات.


لە رۆژی ٢٠٢١/٤/١٢ کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێ کردوەو رێژەی کاری ئەنجامدراو تائێستا ٢٥٪‏ە.