Skip to the content

بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەندەرپاسی سێمێل دانرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٨ لە رێورەسمێک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێل-ی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک دانا.

 

لە رێورەسمەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند: کابینەی نۆیەم سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵێنی چاکسازی و بەردەوامی بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی داوە تا زۆرترین خزمەتی ھاووڵاتیان بکرێت لەسەرجەم ناوچەکان بێ جیاوازی".

شایەنی باسە پڕۆژەی ئەندەرپاسی سێمێل دەکەوێتە سەر رێگای گشتی دھۆک ـ سێمێل و بەگوژمەی (٤،٢١٩،١٥٧،٠٠٠) دینار لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، کە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی دھۆک سەرپەرشتی دەکات و بڕیار وایە لە ٥٠٠ رۆژدا تەواو بکرێت.