ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کۆدەبێتەوە
![](/media/4399/dana-abdulkareem_chairs-meeting_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132573358810000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عيراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/8 لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ئامادەبونی بریکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەڕێوەچو، تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی راپۆرتی مانگانەی کار و چالاکی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکان و خستنەڕوی پێشنیار و داواکارییەکانیان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد، ئەولەویەتی ئەوان خزمەتکردنی هاوڵاتیانەو لەو چوارچێوەیەشدا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بەتایبەت لەبواری رێگاوبان لە ناوچە جیاوازەکان کاریان تێدا دەکرێت، جەختیشی کردەوە ئەو پڕۆژە ستراتیژیانە نابێ کارکردن تیایاندا بوەستێت بەمەبەستی هەرچی زو تەواوکردنیان و سودگەیاندن بەهاوڵاتیان.
پرسی چاکسازی تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو، تیشک خرایەسەر کار و هەنگاوەکانی لیژنەی چاکسازی تایبەت بەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو جەخت کرایەوە لەسەر باش بەڕێوەچونی کار و هەنگاوەکان.