Skip to the content

وەزیری ئاوەدانکردنەوە قەزای ئاکرێی بەسەرکردەوە

“وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، ھەمو ھەوڵێک دەدەن لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ ھاوڵاتیان لە سنوری قەزای ئاکرێبەئەنجام بگەیەنن”

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD)-ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەسەرکردنەوەی ژمارەیەکقەزای سەر بە پارێزگای دھۆک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و وەفدی یاوەری، سەردانی قەزای ئاکرێیان کردولەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومییەوە پێشوازی کران.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئامانجی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە رونکردەوەو رایگەیاند؛ھاتنمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ قائیمقام و لەنزیکەوە گوێگرتن بوە لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکە کە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی کارەکانی ئێمەدایە چۆن بتوانین خزمەتی قەزای ئاکرێ بکەین.

تیشکی خستەسەر ئەو پڕۆژانەش کە قائیمقامی ئاکرێ پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی کردوەو وتی: داواکارییەکان چەندین پڕۆژەیلەخۆ گرتوە، کە پڕۆژەی گرنگ بون، لەوانە دروستکردنی رێگای نوێ و نۆژەنکردنەوەی ھەندێ رێگای تر، کە نزیکەی 13 پڕۆژە دەبێت و کۆیتێچوی ئەو پڕۆژانەش کە گفتوگۆمان کردوە نزیکەی 16 بۆ 16.5ملیار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئاکرێ دەدەین کە نوێنەری ئەوان دەبین لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی ئەوبودجەیەو جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لەمساڵدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ سنورەکە.