Skip to the content

ئەنجوومەنی وەزیران بودجەیەکی تایبەت بۆ ڕێگای باپشتیان دابین دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ڕۆژی دووشەممە وەفدێکی وەزارەت، سەردانی قەزای سۆرانیان کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری لاتەنیشتی ڕێگای باپشتیان کە درزی بردبوو و ئەگەری داڕووخانی ھەبوو.
بۆ ئەو مەبەستە ھەماھەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی سۆران و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرا کە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە پاککردنەوەی ڕێگاکەو دروستکردنی ڕێگایەکی لاتەنیشت دەکرێت بۆ گۆڕینی ئاراستەی ھاتووچۆ.

بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دابینکراوەو لەلایەن ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر و سۆرانەوە جێبەجێ دەکرێت.