بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە، شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دروستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان،
کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرھەمداریان لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بەسەرپەرشتی ئەندریەس ڤیگەریف، بەڕێوەبەری گشتی بەبازاڕکردنی ئەوروپی و ئەندازیاری راوێژکار و ڤێنسیت فەن هاوتن،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا لە (ئەورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نزیک) و یۆغگ ماغین هاگن، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و تاریق ئەلیاس، بەڕێوەبەری تەندەرکردن و بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاکە ئەنجامدا .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکەو چۆنێتی جێبەجێکردنی کرا، وا بڕیاریشە دەست بکرێت بەقۆناغی دیزاینکردنی پڕۆژەکەو گفتوگۆکردن لەبارەی لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکەو دابینکردنی بودجەکەی.