وەزیری ئاوەدانکردنەوە پێشوازی لە وەفدێکی لقی گەرمیانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لە وەفدێکی لقی گەرمیانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە تیشکی خستە سەر پڕۆژەکانی وەزارەت لە سنوری گەرمیان کە بەشێکیان لە تەواوبوندان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامەو وێڕای دوپات کردنەوەی ھەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری سنورەکە، ھاوکات بەڵێنیدا وەک وەزارەت ھەر پڕۆژەیەک لەگەرمیان ئەنجامبدەن، کۆمپانیاکانی ئەو سنورە مافی لە پێشینەیان دەبێت بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێکرنی پرۆژەکاندا.
لای خۆشیانەوە، وەفدی میوان لەگەڵ گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانیان، سوپاس و ستایشی ھەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو وەزارەتەکەیان کرد لە خزمەتەکانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی سنوری گەرمیان.