پەیامی دانا عەبدولکەریم بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی و ھاتنی وەرزی بەھارەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە ھاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەم، ھیوای خۆشی و تەندروستییەکی باش و پشویەکی ئارام بۆ ھەموان دەخوازم.
نەورۆز، ھێمای خەبات و خۆڕاگری و ئازادی و سەرکەوتنە، ھێمای ژیان و نوێبونەوەیە، ئومێدەوارم سەری ساڵی نوێی کوردی، دەستپێکی سەرەتایەکی رۆشن و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی زیاتر بێت بۆ ھەرێمی کوردستان و ھاونیشتیمانیان، ھاوکات کۆتایی ناخۆشی و نەخۆشی و کێشەو گرفتەکان بێت و ھەموان پێکەوە ئەم ئاڵنگاری و دۆخە سەختە تێبپەڕێنین، بەئامانجی دەستەبەرکردنی بژێوی و ژیانێکی شایستەتر بۆ ھاوڵاتیان.
دوبارە نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە ھاونیشتیمانیان پیرۆز بێت و ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن.
دانا عەبدولکەریم حەمەصاڵح
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
٢٠٢١/٣/٢٠